نەوژین - کەژان غازی
گوڵستان، ماوەی (١٢) ساڵە پاڵەوانی بەرزکردنەوەی قورسایە، دایکی دو منداڵە و دەیەوێت لە ئاستی جیهان بەشداری پاڵەوانیەتەکانی بەرزکردنەوەی قورسایی بکات.
گوڵستان ئه‌حمه‌د، تەمەن (٢٧) ساڵ دانیشتوی شاری رانیەیە، ماوەی (١٢)ساڵە یاریزانی بەرزکردنەوەی قورسایە، لە ئێستادا راهێنەری لەشجوانیە، لەگەڵ ئەوەشدا (٣) ساڵە مامۆستای وه‌رزشه، دانیشتوی شاری رانیه‌یه، ئەو لە تەمەنی منداڵیەوە خولیای وه‌رزش وپاڵه‌وانێتی هه بوه دوای هه‌وڵێكی زۆر توانیویه‌تی بگات به‌ئامانجه‌کەی و بیكات به پیشه‌ی ژیانی.
گوڵستان، ژیانی هاوسه‌رگیری پێكهێناو، دایكی دو منداڵه ئه‌و ده‌ڵێیت "بێگومان زۆر ماندو ئه‌بم ئه‌ركی زۆرم له‌سه‌ره به‌یانیان زو هه‌ڵده‌ستم ئیشی ماڵه‌وه ده‌كه‌م و ده‌ڕۆمه سه‌ركار تاوەکو ئێواره یان شه‌و نه‌توانم بگه‌رێمه‌وه به‌هۆی ئه‌وه‌ی مامۆستای وانه‌بێژم راهێنه‌ری ئافره‌تانیشم".
دروستکردنی گروپێک لە پاڵەوانی ژن
ژمارەیەکی بەرچاو لە ئافرەتان روده‌كه‌نە هۆڵه‌كانی لەش جوانی لە شاری رانیە بۆگرنگی دان به‌جه‌سته‌و ته‌ندروستیان، بەڵام ئەوەی کارەکەی گوڵستانی جیاوازکردوە ئەوەیە لە رێگەی دروستکردنی گروپێکەوە ژمارەیەکی ژنی پاڵەوانی لە شارەکە دروستکردوە.
گوڵستان لەو بارەیەوە وتی: "هه‌وڵی زۆرم له‌گه‌ڵ داون گروپێكم بۆئافره‌تان داناوه بۆبه‌رده‌وامی زیاتر وبه‌ره‌وپێشچونیان و به‌ژداریكردنیان له یاری وپاڵه‌وانێتیه‌كان له ناوه‌و ده‌ره‌وه‌ی شاری رانیه، زۆریشیان توانیویانه به‌ژداربن و ئاستێكی باشیان هه‌بوه پله‌ی یه‌كه‌م ودوه‌میان به‌ده‌ست هێناوه".
باس له‌وه‌ش ده‌كات كه هیچ لایه‌نێك پەیوەندیدار بە وەرزش هاوكاری نه‌بون له‌كاره‌كانی ته‌نها له‌كاتی به‌ژداریكرن له‌یارییه‌كاندا به‌شێكی كه‌م سپۆنسه‌ریان بۆكردوه .
لەگەڵ ئەوەشدا گوڵستان خەونی گەورەی هەیە بەوەی کە دەڵێت: " له‌ته‌مه‌نی مناڵیه‌وه به‌ئامانجێكی گه‌وره‌وه ده‌ستم پێ كردوه ئه‌مه‌وێ بگه‌م ئاستێكی زۆر باشتر‌و به‌ژداری یاری پاڵه‌وانێتیه جیهانیه‌كان بكه‌م".