سلێمانی: لە ٤٨ کاتژمێردا دو کچی خوار تەمەن ١٨ ساڵ کۆتایان بە ژیانیان هێنا

2021/12/01    673 جار بینراوە
 
* نەوژین
 
لە هەفتەی یەکەمی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی دژ بە ژنان لە شاری سلێمانی لە ماوەی دو رۆژدا (٢) کچ کۆتایان بە ژیانی خۆیان هێنا کە تەمەنیان لە خوار ١٨ ساڵەوەیە.
 
رۆژی دوشەمە(٢٨/١١/٢٠٢١) و کچە فێخوازێکی تەمەن (١٦) ساڵ لە ناو پۆلەکەیدا لە خوێندنگەی  شەپۆلی کچان، لە شاری سلێمانی، گولەیەک دەنێت بەخۆیەوەو دەست بەجێ گیان لەدەست دەدات.
 
پۆلیس دەستی بەبەدواداچون کردوە بۆ هۆکار و پاڵنەری پشت تاوانەکە، ئەمە لە کاتێکدایە دوای کەمتر لە ٤٨ کاتژمێر لەوڕوداوە، شەوی رابردو(٣٠/١١/٢٠٢١) تەرمى کچێکی تەمەن (١٧)ساڵان بەناوى (ش.ج) لەگەڕەکى کەنەکەوەى شاری سلێمانی لەماڵەکەى خۆى دۆزراوەتەوە، لێکۆڵینەوە سەرەتایەکان باسلەوەدەکەن تاوانەکە "خۆکوژیە".
 
ئەم خۆکوشتنانە لە کاتێكدایە جیهان لە سەروبەندی دوهەفتەی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی دژ بە ژنانە لە هەرێمی کوردستانیش بە گوێرەی ئامارەکانی بەڕێوبەرایەتی گشتی بەرنگاربونەوەی توندوتیژی دژ بە خێزان و ئافرەتان لە ماوەی ١٠ مانگی ئەمساڵدا (٥١)کچ و ژن لە هەرێم کۆتایان بە ژیانی خۆیان هێناوە.
 


Newjin.net - 2024
ژمارەی سەردان 1,362,726     ژمارەی میوان 1216

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە