* نەوژین
بۆ یەکەمجار لە مێژوی وڵاتی ئەڵمانیا ژنێک دەبێتە وەزیری دەروە، لە بارەی وەرگرتنی پۆستەکەیەوە دەڵێت "کاردەکەم بۆ ئەوەی دیپلۆماتی وڵاتەکەم کاراتربکەم".
ئانالێنا بێیربۆك، وەک وەزیری دەروەی وڵاتی ئەڵمانیا دەستبەکاردەبێت کە نوێنەری پارتی سەوزە، لە بارەی پۆستەکەیەوە بۆ میدیا ئەڵمانیەکان وتی: "كار دهكهم بۆ پتەوکردنی پەیوەندیە دیپلۆماتییهكانی ئهڵمانیا بهتایبهت له گەڵ وڵاتانی روسیا و چین".
بێیربۆک، (١٥کانونی یەکەمی ١٩٨٠) لە لەدایک بوە، خاوەنی بڕوانامەی یاسایە، لەناو پارتەکەیدا خاوەن پەیوەندییەکی ناوخۆیی بەھێزە، وەک پسپۆڕی ژینگەی ناو پارتەکەی دەناسرێت و لە ساڵی (٢٠١٨)وە تاکو ئێستا لەگەڵ رۆبەرت ھابێک ھاوسەرۆکی پارتی سەوزە.