جوان: باوکم جوتیارە و بەرهەمەکانی ئەو دەفرۆشم

2021/11/15    1183 جار بینراوە
 
* نەوژین 
 
خێزانێک لە هەورامان پێکەوە کاردەکەن کە جوانی کچیان بوە بە فرۆشیاری بەرهەمەکانی باوکە جوتیارەکەی و دایکی کە لەماڵەوە ئەرکی دروستکردنی خواردنەکانی لە ئەستۆگرتوە.
 
جوان عوسمان، دانیشتوی هەورامانە لە پارێزگای هەڵەبجە، باوکی جوتیارەو دایکیشی ئەرکی دروستکردنی بەرهەمەکانی مرەبا و سۆس و نوقڵ و گەزۆیە، جوانی کچیان بوە بەفرۆشیاری بەرهەمەکانیان و لە فستیڤاڵەکاندا ساخی دەکاتەوە.
 
جوان، بۆ نەوژین وتی: ماوەی دوساڵە بەشداری فستیڤاڵەکان دەکەم، کە خۆی لە ٨ فستیڤاڵ دەبینێتەوە، لەبەر ئەوەی خێزانەکەم بروایان بە یەکسانی هەیە ئەرکەکانمان دابەشکردوە کە من وەک کچی ماڵەکە ئەرکم فرۆشتنی بەرهەمەکانە، کە سەرجەمیان خۆماڵیە و بەرهەمەی سروشتی باخەکەی خۆمانە.
 
 

 

 

 

 

 



Newjin.net - 2024
ژمارەی سەردان 1,305,606     ژمارەی میوان 456

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە