بۆ یەکەم جار ژنێک بو بە ئەندامی دەستەی بەڕێوبردنی یانەی هەولێر

2021/11/08    707 جار بینراوە
 
* نەوژین
 
هەڵبژاردنی ئەندامانی دەستەی نوێی یانەی هەولێر کۆتایی هاتو بۆ یەکەمجار لە مێژوی یانەکە ژنێک وەک ئەندامی دەستەی کارگێڕی هەڵبژێردرا.
 
ئاڵا دێدەوان، بە(١٠٦) دەنگ توانی لەم خولەی دەستەی بەڕێوبردنی کارگێڕی یانەکە ببێتە ئەندام، هەروەک بو بەیەکەم ژن کە ئەو پۆستە لە یانەی هەولێر وەربگرێت.
 
ئەمە لە کاتێکدایە کچانی وەرزشوان پێیان وایە هەنگاوێکی گرنگە ژنێک ببێتە ئەندامی دەستەی کارگێڕی یانەیەک و دەبێت یانەکانی دیکەش ئەمە بکەنە بنەمایی کارگێڕیان.
 
هاوژین سەردار، وەرزشوانی جۆندۆ لەو بارەیەوە دەڵێت: هەڵبژاردنی ئافرەتێکی وەرزشوان کە لەو نێوەندەدا جێدەستی دیارە دڵنیاین لە ھێز و توانای و ئارەزوی خزمەت کردن بە وەرزش، بونی ئافرەتی وەرزشوان نەک لەنێو دەستەی کارگێڕی یانەی ھەولێر، بەڵکو لەنێو ھەمو یانەکاندا پێیوسیتییە.
 
ئاڵا، یاریزانی تۆپی دەستەی یانەی هەولێرە و لە ماوەی رابردودا نامەیەکی کراوەی ئاراستەی سەرۆکی حکومەتی هەرێم کرد بەوەی کە باردۆخی وەرزش لە چ دۆخێکی خراپدایە تێیدا لە بەشێکیدا نوسیبوی(لە کاتێکدا ئێمەی وەرزشوان دەبوایە پێشەنگی بوارەکانی دیکەبین، بەڵام ئێستا ئیدی ھەر رۆژەو وەرزشوانێک دەبینین دوای چەندین ساڵ ھەوڵ و ماندوبون، بێھیوادەبێت و واز لە بەھرەکەی دەھێنێت! یاریزانێکی تۆپی دەستی یانەی وەرزشی ھەولێرم داوادەکەم ئاوڕێک لە وەرزش بدەنەوە یان ھیچ نەبێت بۆ تەنیا جارێک گوێ لە کێشەو گرفتەکانمان بگرن).
 


Newjin.net - 2024
ژمارەی سەردان 1,306,499     ژمارەی میوان 979

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە