* نەوژین
ئه‌ندازیاری پلانسازی شارەو ماوەی پێنج ساڵە کاری فۆتۆگرافی دەکات، لەلایەن ئەنجومەنی باڵای خانمانەوە ناسناوی سومبلی سلێمانی پێبەخشراوە، لە رێگەی کامێراکەیەوە چیرۆکی نوێ دەچرکێنێت ئەو دەڵێت"وێنەرگرتن بوە بە سەرچاوەی داهاتی من".
خەندە سەرچڵ، بەم شێوەیە باسی لە کارکەی کرد کە ماوەی پێنج ساڵە کاری فۆتۆگرافی کردوە بە پیشە، ئەو دەڵێت"وێنه‌گرتن گه‌شتێکی به‌رده‌وام بوه که ژیانی منی گۆڕی"، بەڵام ناشارێتەوە کە هەرگیز بیری لەوەنەکردوەتەوە که وه‌ک دەرچویەکی ئه‌ندازیاری شارستانی رێبازی ژیانی كاری ببێتە وێنه‌گرتن.
"لەو رۆژەوەی کامێراکەم گرتوەتە دەست نەوەستاوم لە کار"
لە تەمنی ۱۸ ساڵیەوە بۆ یەکەم جار کامێراکەی دەگرێتەدەست له رۆژی ( ۲ی ئابی ۲۰۱۷) ەوە دەست بەکاری وێنەگرتن دەکات دەڵێت: "هه‌رگیز نه‌وه‌ستاوم و کۆڵم نه‌داوه، وێنه‌گرتن بوه به سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌کی داهاتی من له کاتی پشودا کامێراکه‌م ده‌برده دەرەوە بۆ ئه‌زمون کردن و به‌دواداگه‌ڕان بۆ به‌سه‌رهاتی تازه، به جۆرێک کە هەمو ئه‌و به‌سه‌رهاتانه بون به شێوازێکی ده‌ربڕینی خۆم، شێوازێکی پاراستنی یاده‌وه‌رییه‌کانم".
دوای چه‌ند سالێکی ئه‌زمون و راهێنان، خەندە هەژمارێکی تایبەت بە کارەکانی لە سۆشیال میدیا دروستدەکات ە لەوێوە دەرگا بۆ کارەکەی دەکرێتەوە کە خۆی دەڵێت: له پڕ کارەکەم ده‌نگی دایه‌وە و گه‌شه‌ی کرد و خه‌ڵکی پەیوەندیان پێوە دەکردم بۆ وێنه‌گرتن، هه‌میشه چاوەڕێی فیدباکی خەڵکم ده‌کرد، هه‌وڵم ده‌دا هه‌میشه و هەمو رۆژێک خۆم فێری شێوازی تازه‌ی وێنه‌گرتن و پرۆگرامی دیزاین بکه‌م.
هەڵبژاردنی وەک سومبلی ژنانی سلێمانی
رۆژی (١٦/٣/٢٠٢١) وەک کچێکی رێچکەشێن بۆ کار خەڵاتی سومبولی ژنان ئەنجومەنی باڵای کاروباری خانمانیان پێشکەش کرا لە شاری سلێمانی.
لەبارەی ناسناوەکەوە وتی: "من بە بەختەوەرم ئەو کەسەم کە ئێستا هەم، وە بەردەوام دەبم لە گەشتەکەم، زۆر سوپاسگوزارم بەرامبەر هەمو ئەو ژن و کچانەی کە هەوڵی خۆیاندا بمانگەیەنن بەم شوێنەی ئێستا، پەیامی من بۆ هەمو کچان و ژنانی کوردستان و عێڕاق ئەوەیە کە ئەو شتەی خولیایان هەیە بۆی ئەنجامی بدەن و هەمیشە لە هەوڵدابن بۆ دۆزینەوەی بیرۆکەی نوێ و داهێنەرانە بدەن".
خەندە، هه‌میشه کامێراکه‌ی له‌گه‌ڵدایە زیاتر له هه‌زار و پێنج سه‌د وێنه‌ی گرتوە، لەوانە وڵاتی چین، دوبه‌ی لە ئیمارەتان، شاری هه‌ولێرو به تایبه‌تی شاری سلێمانی، خەندە، وێنەرگرتنەکانی بون بە بەشێک لە ئاشنابونئی بە شوێن و کەسەکان دەزانێت و دەڵێت: بەو هۆیەەوە ئاشنا بوم به سه‌ده‌ها خەڵکی جیاواز و جوان له هەمو به‌شه‌کانی جیهاندا، هاوڕێییەتیم له‌گه‌ڵ وێنه‌گرانی تر، دیزاینه‌ر، مه‌یکه‌پ ئارتیست، مۆدێل، چالاکوان، و چه‌نده‌ها کەسانی تر.
چەند وێنەیەک لە کارەکانی