(مژدە) کچە فاشیۆنەکەی جل وبەرگی کوردی

2021/02/02    3274 جار بینراوە
 
* نەوژین، رێناس ساڵەح
 
سەرتای کارەکەم زۆر قورسبو کە وەک کچێک دەرکەوتم خەڵکێکی زۆرم ناسی گرنگترین شت بۆمن ئەوەبو توشی هەڵەنەبم و باشترین کاربکەم، هەرشتێک کۆمەڵگاکەم برینداربکات لێیدور دەکەومەوە بۆیە توشی هیچ ناوزڕاندنێک نەبوم، ئەوەی لێرە هەیە فاشیۆن نیە ناشرین کردنی بوارەکەشە لەپێش چاوی کۆمەڵگە.
 
مژدە حەسەن، خانمێکی فاشیۆنی جل و بەرگی کوردیە، دانیشتوی قەزای دەربەندیخانی سەر بە پارێزگای سلێمانیە، لە نەوژینەوە ئەزمونی خۆی دەگێڕێتەوە.
 
 
لە بۆنەیەکی قوتابخانەوە بۆ کاری فاشیۆن
 
 
رۆژێک بۆنەیەکی تایبەت هەبو لە قوتابخانەکەمان منیش بیرمکردەوە جل و بەرگە کلاسیکیەکانی دایکم بپۆشم، ئەوەبو بەو جلانەوە چومە قوتابخانە لەوێ کاردانەوەیەکی ئێجگار گەورەی لای خوێندکارەکان و مامۆستایان دروستکرد و لەگەڵم وێنەیان دەگرت، دواتریش کە دەنگی دایەوە پاڵپشتیەکی زۆرم لێکرا کە دەست بەکاری مۆدێلی بکەم، من زۆر سوپاسی ئەوانە دەکەم ئەگینا ئەمەی ئێستا نە ئەبوم.
 
 
 
”توشی هیچ ناوزڕاندنێک نەبوم“
 
 
خۆشەویستی خەڵک بۆ کارەکەت بەند بەخۆتەوە، منیش لەسەرەتاوە بەوشێوەیە دەرکەوتم هەر کەسێک حەزبکات نزیکەکەی خۆی وادەربکەوێت، خۆم هاوژیانی خەڵکی کۆمەڵگەی خۆمانم زۆر پەیوەستم بە پارستنی رێزو ئادابەوە ئەمەش وایکردوە بزانم چی دڵی کۆمەڵگە برینداردەکات و خراپە بۆ خەڵکەکەی دوربکەومەوە لێی، بۆیە تائێستا روبەڕوی هیچ ناوزڕاندنێک یان قسەی ناشرین نەبومەتەوە.
 
 
 
مژدە، بە دڵخۆشیەکی زۆرەوە باسی ئەوە دەکات زو زو لە شوێنەگشتیەکان پێی دەڵێنەوە کە ئەو کچی جلە کوردیەکانە ودواتر باسی باشی کارەکەی دەکەن و خۆشەویستی خۆیانی بۆ دەردەبڕن بە پێی کەنینەوە وتی: "ئەو رۆژانە لە خۆشیا گەز گەز باڵا ئەکەم".
 
”هەمو جل وبەرگەکان خۆم هەڵیان دەبژێرم و رەنگەکان دەگونجێنم پێکەوە“
 
خۆم دەچمە بازاڕ جلەکوردیەکان هەڵدەبژێرم دواتر رەنگەکان پێکەوە دەگونجێنم، هەندێک جاریش کەسێک دەڵێت حەزم لێیە ئەم جلانە لەبەر بکەیت و وێنەی پێوەبگریت بەڵام بەگشتی خۆم دیزاینی رەنگ و شێوازەکانی ئەکەم لە ئێستاشدا دەستم کردوە بە فرۆشتنی ئەو جلانەی کە وێنەیان پێوەدەگرم.
 
 
”خەونەکەی خۆم دورنیە لەم کارەمەوە بەڵام پێی نەگەشتوم“
 
 
”بەمناڵی زو زو خۆم دەگۆڕی و ڕەسمم ئەگرت وێنەم لە هەمو ماڵە خزمێک هەبو، خەونەکەی خۆشم دور نیە لەمەوە بەڵام هێشتا پێی نەگەشتوم، من دەمەوێت ببم بە سوپەر مۆدێل لەگەڵ ئەوەشدا ئامانجی من پیشاندانی کوردستانێکی هاوچەرخە، چونکە کاتێک سەیری مۆدێلەکانی وڵاتانی تر ئەکەین جوانی وڵاتەکەیان و ئاستی سەقافەیی کۆمەڵگەی خۆیان نمایش دەکەن“.
 
 
”خۆشەویستی هەڵدەبژێرم“.
 
 
بۆ هاوسەرگیری تا ئێستا کەس نەبوە مەرجی ئەوەم بۆ دابنێت کە واز لە فاشیۆنی بهێنم، منیش مەرجی ئەوەم نیە تا سەر بەم شێوەیە بمێنمەوە، ڕەنگە بەردەوام بم بەس بەم شێوەیە نا  قسەیەک هەیە بۆ ئەو بابەتە ئەڵێت کەسێک کەسێکی خۆشبوێت واز لە زۆر شت ئەهێنێت بۆی یا قبوڵی ئەکات گرنگ ئەوەیە هیچ لەوە بەگرنگتر نەزانی کە لەگەڵ کەسێکبیت خۆشەویستی لەپێش هەموشتێکبێت.
 
 
 
”رۆڵگێران لە فیلم یەکێکە لە ئامانجەکانم“
 
لەبەر ئەوەی ئێستا خوێندکارم زیاتر گرنگی بە خوێندنەکەم دەدەم لە داهاتودا دەمەوێت ئەم کارەی ئێستام بکەم بە پیشەیەک بۆ ستایلەکەشم نەم وسیتوە تەقلیدی کەسی کەبم بۆ خۆم دەمەوێت قوتابخانەیەک بم بەڵام هەرکەس شتێکی جوانی هەبێت حەزم لێیە فێر بم.
 
 بەدەرلەکاری فاشیۆنی جل و بەرگ مژدە، دەڵێت: حەزدەکەم رۆڵبگێڕم لە فیلمەدا.
 

 

 

 

 



Newjin.net - 2024
ژمارەی سەردان 1,357,462     ژمارەی میوان 814

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە