چوار ژنە کاندیدی کورد زۆرترین دەنگیان لە ئاستی عێراق بە دەستهێناوە

2021/10/11    798 جار بینراوە
 
* نەوژین
 
چوار ژنە کاندیدی کوردی سەرکەوتو بۆ پەرلەمانی عێراق زۆرترین دەنگی کاندیدانی ژنیان لە سەر ئاستی عێراق بە دەستهێناوە، کە دوانیان لە پارێزگای سلێمانین و یەکیان لە پارێزگای هەولێرەو کاندیدی چوارەمیش لە پارێزگای کەرکوکە.
 
کۆمسیۆن دواین ئەنجامی بەرایی بڵاوکردەوە تێیدا ژنە کاندیدە سەرکەوتوەکانی کورد بە دەنگێکی زۆر توانیویانە بگەنە بەرزترین ژمارەی دەنگ لە ئاستی عێراق.
 
بە گوێرەی داتاکانی کۆمسیۆن نیسان عەبدولرەزا، لە پارێزگای زیقار، بەرزترین دەنگی بە دەستهێناوە بە (٢٢٨٢٧)دەنگ، دوابەدوای ئەوە چوار ژنە کاندیدی کورد هاتون ئەوانیش هەریەکەلە سروە عبدولواحید لە پارێزگای سلێمانی بە (٢٢٦٣٤)دەنگ لە پلەی دوەمدایە، لە پلەی سێیەم بەدریە ئیبراهیم دەبینرێت بە کۆکردنەوەی (١٩٠٩٨)دەنگ، هەروەک لە ریزبەندی پلەی سێیەم وەزیرە ئەحمەدە، لە پارێزگای هەولێر بە کۆکردنەوەی (١٨٤٥٩) دەنگ، چوارەم کاندیدی کورد دیلان غەفورە لە پارێزگای کەرکوک کە توانیویەتی لە پلەی پێنجەمی زۆرترین دەنگدابێت بە کۆکردنەوەی(١٨١٧٣) دەنگ.
 


Newjin.net - 2024
ژمارەی سەردان 1,360,645     ژمارەی میوان 2788

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە