* نەوژین
پۆلیسی دهۆك، دستگیرکردنی کەسێکی راگەیاند کە لەرێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە كچ و ژنانی ههڵخهڵهتاندوه دوای ئەوەشی متمانەی بەدەستهێناون هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنە و ڤیدیۆی لێکردون.
پۆلیسی پارێزگای دهۆک راگەیاندراوێکی لەسەردەستگیرکردنی گەنجێکی تەمەن ٢١ ساڵ بڵاوکردەوە کە بەتاوانی خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندی و هەڕەشەکردنی ئابڕوبەرانە دەستگیریان کردوە.
لە راگەیاندراوەکەدا هاتوە: ئەو تۆمەتبارە لەرێگەی تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرامەوە لهگهڵ ئافرەتان قسهیكردوه ڤیدیۆ و وێنهی لێوهرگرتون و پاشان هەڕەشەی بڵاوکردنەوەیانی کردوە.
پۆلیسی پارێزگاکە داوا لە کچان و ژنان دەکەن هۆشیاربن و وێنە و ڤیدیۆ بۆ هیچ کەسێک رەوانە نەکەن، کە دواترببێتە ههڕهشه لهسهریان.
بینەری ڤیدۆی دانپێدانانەکەی بن کە هێمن سلێمان، وتەبێژی پۆلیسی پارێزگای دهۆک گفتوگۆی لەگەڵدا دەکات
ڤیدیۆ: پۆلیسی دهۆک