* نەوژین - لەیلا ئەحمەد
كچە فێرخوازێکی قۆناغی چواری بەشی فیزیای زانکۆی سلێمانیە، كارگه‌یه‌كى به‌رهه‌مهێنانى سابونی لە ناحەیی سیروان لە پارێزگای هەڵەبجە کردوەتەوە، بەمەش دەبێتە یەکەم کچ کە دەست بەم کارەبکات.
شه‌یدا سه‌یاد، ته‌مه‌ن 21 ساڵ ئه‌و كچه‌یه كه ماوه‌ى دو ساڵه كارى له‌سه‌ر بیرۆكه‌كه‌ى كردوه، ئێستا شه‌ش جۆر سابونى سروشتى له زیت، زه‌رده‌چه‌وه، قاوه، ره‌شكه، كاربۆنى ئه‌كتیڤ، برنج، گه‌لاى غار و چاتره له‌كارگه‌كه‌یدا دروستده‌كات.
”لە رێگەی ئینتەرنێتەوە فێری دروستکردنی سابون بوم“
شەیدا، بۆ نەوژین باسی لەوەکرد کە چۆن لە رێگەی ئینتەرنێتەوە فێری پێشەکەبوە، ئەو وتی: پێش دو ساڵ بیرم له‌دانانى كارگه‌یه‌كى سابون كردوه بیكه‌م به‌پیشه‌ى خۆم سه‌ره‌تا له‌سه‌ر په‌ڕه فكره‌كه‌م داڕشت و له‌ڕێگه‌ى تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه گه‌ڕام به‌دواى چۆنیه‌تى دروستكردنى سابون، دواتر پارچه‌كانى جیهازه‌كه‌م كڕی و بردمه لاى وه‌ستا و چۆنیه‌تى دروستكردنى جیهازه‌كه‌م پێوتن، ئه‌وانیش توانیان دروستیبكه‌ن، ئه‌مه‌ش هه‌نگاوێكى گه‌وره‌بو بۆ من“.
بۆ ئەوەی بتوانێت ئەمانجەکەی بپێکێت کە دروستکردنی کارەگەیەک و خستنە بازاڕی بەرهەمی ناوخۆبوە دەست دەکات بەگەڕان بۆ خۆپێگەیاندن بەتایبەت بە شداریکردن لە خولی چۆنیتی سەرکردایەتی پیشە.
دوای ئەوەی بەو ئامێرەکان لە ماڵەوە دەستدەکات بە دروستکردنی سابون شەید، پەیجێک لە تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان دەکاتەوە بۆ ناساندنی بەرهەمەکانی بە کڕیاران و سەرتا بە شێوەی ئۆنلاین کارەکەی دەستپێکردوە.
زیاتر لەو بارەیەوە وتی: ”خه‌ڵك زۆر رازیبون له‌به‌رهه‌مه‌كان و دوباره داوى سابونیان ئه‌كرد، بۆیه بڕیارم دا كارگه‌كه له‌ماڵه‌وه ببه‌مه ده‌ره‌وه و پڕۆژه‌كه‌م فروانتر بكه‌م، ئه‌وه‌بو چه‌ند رێكخراوێكى نێوده‌وڵه‌تى كۆمه‌ڵێك پرۆژه‌ى بچوكى گه‌نجانى ناحیه‌ى سیروانیان وه‌رگرت، منیش به‌ده‌رفه‌تم زانى پرۆژه‌كه‌ى خۆم پێشكه‌شكردن خۆشبه‌ختانه وه‌رگیرا و رێكخراوى ئۆ ئێن دى پی جیهانی ئه‌ركى پاڵپشتیكردنى كارگه‌كه‌ى گرته ئه‌ستۆ، ئه‌وه‌بو دو مانگ پێش ئێستا کارگەکەم کردەوە“.
”سابونەکانی من جیاوازە لەوانەی بازاڕ“
لە کارەگەکەیدا شەش جۆر سابون دروست دەکات، به‌رهه‌مەکەی له‌ناحیه‌ى سیروان و پارێزگاى هه‌ڵەبجه و هه‌ولێر و سلێمانى و سۆران و قه‌ڵادزێ ساخدەکاتەوە. شەیدا، دەڵێت: ”ئه‌م سابونانه‌ى من دروستی ده‌كه‌م له‌سابونه‌كانى بازاڕ جیاوازتره، جیاوازیه‌كه‌شى ئه‌وه‌یه له‌كۆمه‌ڵێك گیایی سروشتى وه‌كو زیت و زه‌رده‌چه‌وه قاوه و ره‌شكه و كاربۆنى ئه‌كتیڤ و برنج و گه‌لاى غار و جادره دروست ده‌كرێت و هه‌ریه‌كه و جۆره زه‌یتێك تێیدا به‌كار ئه‌هێنیم كه تایبه‌ته به‌جۆرى پێستى وشك و چه‌ور نۆرماڵ هه‌مو ئه‌مانه‌ش له ناوكوردستاندا ده‌ست ده‌كه‌وێت“.
لە بەرنامەیەدا کارەگەی فراوان بکات، دەرفەتی کار بۆ چەندین کەسی دیکە بڕەخسێنێت وەک خۆی دەڵێت: له پلانمدایه له‌داهاتودا كارگه‌كه‌م فراوانتر بكه‌م و جۆرى سابونى سروشتى زیاتر دروستكه‌م، هیوادارم حكومه‌ت هاوكاریم بكات بۆ ئەوە کە دەبێتە دەرفەتێکیش بۆ رەخساندنی هەلی کار بۆ ژماره‌یه‌ك گه‌نج.