شێریڵ کارا ژنە سەرمایەدارێکی نوسەر

2021/08/16    1322 جار بینراوە
 
* نەوژین – پەرژین کامەران
 
خانمێکە سەرمایەکەی نزیکەی دو ملیارە، لە بواری نوسیندا کتێبەکانی پڕفرۆشترین، ئەو بە وردی کارلەسەر ئەوەدەکات یەکسانی جێندەری بەدیبهێنێت.
 
شێریڵ کارا ساندبێرگ، لەدایکبوی (٢٨ی ئابی ١٩٦٩)ی  واشنت دیسی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکایە، پیشە ئابوریناس، کەسایەتی لەجیهانی کاردا، سەرمایەکەی خۆی لە ١٫٨ملیار دۆلار دەدات.
 
شێریڵ لە دنیای پیشەی و بەرپرسیاریەتییەکاندا بەڕێوبەری گشتی چالاکییەکانی تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوکە و پێشتر جێگری سەرۆکی بەشی فرۆشتنی نێودەوڵەتی ماڵپەڕی گۆگڵ و سەرۆکی دیوانی  وەزارەتی خەزێنەی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا بوە.
 
خاوەنی پڕ فرۆشترین کتێب
 
شێریڵ ساندبێرگ، لەڕێگەی کتێبی وەرە پێشەوە کەیەکێکە لە پڕفرۆشترین کتێب لە ئەمریکا،زیاتر هانی ئافرەتان دەدات بۆ ئەوەی بچنە پێشەوە بۆ ئاستە بەرزەکانی سەرکردایەتی و لە بوارە جیاجیاکاندا، ئەوانیش شانبە شانی پیاوان کاربکەن، گومان لەوەشدا نابینێ کە ژنان هێندە شارەزاییان هەیە بتوانن لە شوێنی کاردا سەرکردایەتی بگرنە دەست.
 
لە پێناو خزمەتکردن بە ژنانی رێکخراوێک دادەمەزرێنێت
 
لەڕێگەی دامەزراندنی رێکخراوی (لین ئنی)یەوە کە رێکخراوێکی قازانج نەویستە هانی ژنان دەدات لە ئارەزوەکانیان و ئەو کارە خێرخوازییانەی کە یارمەتی ژنان دەدات بچنە پێشەوە.
 
دەستنیشانکردنی وەکو کەسایەتییەکی کارگەری جیهان
 
لەساڵی ٢٠١٢لەلایەن گۆڤاری تایم ناوی شێریڵ بەیەکێک لە ١٠٠ کاریگەرترین کەسایەتی جیهان بۆ ئەو ساڵە دیاریکرا، گۆڤاری فۆربس لە لیستی ناوی بەهێزترین ژنانی جیهان بۆ ساڵی٢٠١٧ شێریڵ چوارەم ژنە لە ریز بەندییەکەدا ناوی هاتوە.
 
 
رەخنە گرتن لە سیاسەتی ئەمریکا
 
شێریڵ رەخنە لە سیاسەتی فەرمانگەکانی ئەمریکا دەگرێت، کە رۆڵە جێندەرییەکان تۆخ دەکەنەوە، بەوەی مۆڵەتی دایکایەتی زیاد دەکەن و باوکایەتی هیچ مۆڵەتی نییە.
 
نمونەی کوردستانی باشور دەهێنێتەوە کە دایک دوای مناڵبون بۆماوەی ساڵێک و بە ٥٠٪ موچەوە مۆڵەتی دەدرێتێ، بەڵام باوک هیچ مۆڵەتێک بۆ یارمەتی خێزان و منداڵەکەی وەرناگرێت.
 


Newjin.net - 2024
ژمارەی سەردان 1,814,721     ژمارەی میوان 980

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە