سەندیکای کرێکاران: نزیکەی ٢٠٠٠ ژنی ئیشکەر لە هەرێم لە بازاڕەکانی کاردان

2021/07/12    658 جار بینراوە
 
* نەوژین – پەرژین کامەران
 
نزیکەی ٢٠٠٠ هەزار ژنی ئیشکەر لە هەرێمی کوردستان ناویان لە سەندیکاری کرێکاران و پیشەوەرانی کوردستان تۆمارکراوە،  سەرۆکی سەندیکاکەش ئالەنگاریەکانی بەردەم ژنان ئیشکەریش ئاشكرادەکات کە خۆی لە فشاری دەرونی و گێچەڵی سێکسی دەبینێتەوە.
 
ئەحمەد محمد سەعید، بەرپرسی بەشی ئاماری سەندیکای کرێکارانی کوردستان، بە نەوژینی راگەیاند: ”بەپێی ئاماری بەشەکەمان ١٩١٥،کرێکاری ژن ناویان تۆمار کراوە، ئەم ژمارەیە مانگانە کەم و زیاد دەکات، لەبەر ئەو کێشانەی لە شوێنی کار بۆیان دروست دەرکرێت لەگەڵ ئەوەشدا خاوەنکارەکان ئاماری تەواو نادەن بە لیژنەکانی سەندیکا“.
 
ئەو بەرپرسەی سەندیکا تۆمارنەکردنی ناوی ژنان بە هۆکارێکی سەرەکی پێشلکردنی مافەکانیان دەزانێت، لەگەڵ دەستبەرداربون لە کارەکانیان.
 
ئەحمەد محمد، دەشڵێت: کێشەکانی ژنانی کرێکار خۆی لە دروستکردنی فشاری دهرونی، گێچەڵی سێکسی، لێ نزیک بونەوەی خاوەنکاردا دەبینێتەوە هەربۆیه ئامارەکان لە هەڵکشان و داکشاندایە مانگانە، چونکە کرێکار هەیە بەو هۆیەوە واز ئەهێنێت.
 
لەگەڵ ئەمانەشدا ژنان لە روی تۆمارکردنی سکاڵا و روبەڕوی ئەو کەسانە دەبنەوە کە مافەکانیان پێشل دەکەن.
 
حەسەن ئەحمەد، سەرۆکی سەندیکای کرێکاران کوردستان، لەبارەی دۆخی ژنانی کرێکارەوە بۆ نەوژین وتی: لە روی ئاستی باشی و خراپییەوە لە ئاستێکی مامناوەندایە دۆخی ژنانی کرێکار، بەڵام ئێستا ژنان چاو کراوەترن رێگە بە خاوەنکارەکانیان نادەن مامەڵیان خراپیان بەرامبەر بکرێت، ناترسن لەو گرفتانەی دێتە پێشیان لە شوێنی کارەکانیان و روبەڕوی دەبنەوە.
 
 


Newjin.net - 2024
ژمارەی سەردان 1,342,407     ژمارەی میوان 23

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە