*نەوژین
وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی هەرێم رایدەگەیەنێت بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە ٢٠ خانمە پزیشک و کارمەندی تەندروستی لە هەرێم گیانیان لە دەستداوە.
ئاسۆ حوێزی، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێم بە نەوژینی راگەیاند: ”لە ماوەی ساڵێک و ١٠٠ رۆژی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێم ٢٠ خانمە پزیشک و کارمەندی تەندروستیمان بەهۆی توشبونیان بە ڤایرۆسەکە گیانیان لە دەستداوە“.
لە بارەی داتاو ژمارەی ژنانی کارمەند و پزیشک کە لە روبەڕوبونەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بەشدارن وتەبێژی تەندروستی وتی: ”ئاماری وردمان لە بەردەست نیە“.
بە گوێرەی دواین ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی هەرێم تا ئەمڕۆ (١٧٥٤٠٩)کەس لەهەرێمی کوردستان توشی ڤایرۆسی کۆڤێد ١٩ بون لەو ژمارەیە (٤٣٤٩)کەس گیانیان لەدەستداوە.