بۆ یەکەم جار لە هەرێم ژنێک وەک بەڕێوبەری گشتی مین و تەقەمەنی دەستبەکاربو

2021/06/09    615 جار بینراوە
 
 
*نەوژین
 
دوای ئەوەی بە زۆرینەی دەنگی ئەنجومەنی پارێزگای دهۆک ژنێک وەک بەڕێوبەری گشتی دەزگای مین و تەقەمەنی پارێزگای دهۆک دەستنیشانکرا، لە مەراسیمێکدا لە ئەرکەکەی دەست بەکاربو.
 
 
رۆژی(١٤/١/٢٠٢١) بە کۆی دەنگی ٢٣ ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای دهۆک شیلان سامر، وەک  بەڕێوبەری گشتی کاروباری مین و تەقەمەنی لە پارێزگاکە هەڵبژێردرا.
 
 
لە مەراسیمێکدا بە ئامادەبونی سەرۆکی دەزگای گشتی کاروباری مین لە حکومەتی هەرێم و جێگری پارێزگاری دهۆک چەندین لایەنی دیکە  شیلان سامر، وەک یەکەم ژن لە هەرێم کە ئەو پۆستە وەردەگرێت دەستبەکاربو.
 
شمعون شلیمون ئەیشو، جێگری پارێزگاری دهۆک لە مەراسیمەکەدا باسیلەوەکرد ئەم خاتونە دەبێتە بەڕێوبەری یەکێک لە دەزگا مەتریسدارەکانی کە کارێکی قورسیان هەیە، بەگرنگیشی زانی بەم شێوەیە دەستیان بە گۆڕانکاری کردوە لە پۆستەکانی پارێزگاکەیان.
 
 
شیلان سامر، بەڕێوبەری گشتی بەڕێوبەرایەتی کاروباری مین لە پارێزگای دهۆک
 
شیلان سامر، ساڵی (١٩٧٦) لەدایک بوە، لە ساڵی (٢٠٠٠) دەبێتە مامۆستا و دواتر لە ساڵی (٢٠١٠) بڕوانامەی ماستەر لە مێژو بەدەست دەهێنیت، لە هەڵبژاردنەکانی ساڵی ٢٠١٨ پەرلەمانی عێراق، کاندیدی لیستی پارتی بو، توانی ٦٢٥٩ دەنگ بەدەست بهێنێت.
 
 
 


Newjin.net - 2024
ژمارەی سەردان 1,333,769     ژمارەی میوان 100

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە