ئاڤان جەمال وەک یەکێک لە "ئەستێرە هەڵکشاوەکانی عەرەب" هەڵبژێردرا
2026/11/28 , بینین : 47


* نەوژین

خانمە ئەکتەر؛ ئاڤان جەمال، کە پێشتر لە سێ فیلمی کاندیدکراوی عێراق بۆ خەڵاتی ئۆسکار رۆڵی گێڕاوە، ئەمجارە لە لیستێکی نوێی بەهرەمەندانی سینەمادا جێگەی کرایەوە.

خانمە ئەکتەری کورد؛ ئاڤان جەمال، لەلایەن گۆڤاری جیهانی "سکرین ئینتەرناشناڵ" و فیستیڤاڵی فیلمی دەوحەوە وەک یەکێک لە بەهرەمەندە دیارەکانی خولی یەکەمی دەستپێشخەریی "ئەستێرە هەڵکشاوەکانی عەرەب" شانبەشانی بەهرەمەندانی قەتەر، میسر و سعودیە دەستنیشان کرا.

ئەم هەڵبژاردنە دوای ئەوە دێت کە ئاڤان لە سێ فیلمدا بەشدار بوە و هەرسێکیان وەک نوێنەری عێراق بۆ خەڵاتی ئۆسکار پاڵێوراون؛ ئەوانیش فیلمی 'ئەزمون'، لە ساڵی ٢٠٢١، فیلمی (مێسی بەغدا) و فیلمی 'بەهەشت نابینیت ئەگەر ژن بتکوژێت'، کە وەک بەربژێری ئەم ساڵی عێراق بۆ ئۆسکار دیاریکراوە و ئاڤان تێیدا رۆڵی سەرەکی دەگێڕێت.

زۆرترین بینراوەکان