بڕیاری ١٣٢٥ و واقیعی عێراق؛ بەشداریی ژنان لە کابینەی نوێدا لە خوار ٤٪ـەوەیە
ھەواڵ
2026/10/31 , بینین : 25


* نەوژین

ئەمڕۆ ٣١ـی تشرینی یەکەم، هاوکاتە لەگەڵ ساڵڕۆژی دەرچونی بڕیاری مێژویی ١٣٢٥ـی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتوەکان، ئامانج لێی بەشداری کارای ژنانە لە ئاستەکانی بڕیاردان، سەرباری پابەندبونی عێراق بەم بڕیارە، بەڵام لە کابینەی نوێی حکومەتەکەیدا لەکۆی ٢٦ پۆستی باڵا تەنها یەکێکیانی بە ژنان سپاردوە.

بڕیاری ١٣٢٥ کە لە ساڵی ٢٠٠٠ دەرچوە و تایبەتە بە پرسی "ژن، ئاشتی و ئەمنیەت"، جەخت لەسەر بەشداری کارای ژنان لە هەمو ئاستەکانی بڕیاردان، پڕۆسەکانی ئاشتی و دامەزراوە نیشتمانییەکان دەکاتەوە، هەروەک بڕیارێکی فەرمییە و سەرجەم وڵاتانی ئەندام لە نەتەوە یەکگرتوەکان پابەند دەکات بە ناوەرۆکەکەی.

بەڵام، سەرباری پابەندبونی فەرمی عێراق بەم بەڵگەنامە نێودەوڵەتییە بەپێی پێکهاتەی فەرمی کابینەی نوێی حکومەتی عیراق، لە کۆی ٢٦ پۆستی باڵا، ٢٣ وەزارەت و سێ جێگری سەرۆک وەزیران، تەنها یەک ژن وەک وەزیر متمانەی پێدراوە، کە ئەوەش دەکاتە نزیکەی ٣.٨٪ـی کۆی پۆستە وەزارییەکان.

بڕیاری ١٣٢٥ـی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتوەکان، یەکەم بڕیاری فەرمی نێودەوڵەتیە کە بە دیاریکراوی تیشکی خستوەتە سەر کاریگەریی شەڕ و قەیرانەکان لەسەر ژنان و جەختی لەسەر پێویستی بەشداریپێکردنی کارای ژنان لە پرۆسەکانی بڕیاردان، دروستکردنی ئاشتی و پاراستنی ئاسایش. بە فەرمی یەکەمین پلانی کاری نیشتمانی (NAP)ـی بۆ جێبەجێکردنی ئەم بڕیارە راگەیاند و بوە یەکەم وڵات لەسەر ئاستی وڵاتانی عەرەبی کە هەنگاوی بۆ بنێت.

زۆرترین بینراوەکان