* نەوژین
بەپێی ئەنجامی بەرایی ٩٥٪ـی دەنگی جیاکراوەی هەڵبژاردنی پارلەمانی سوید، حەوت کاندیدی کورد بە دەنگی خۆیان کورسی پارلەمانییان مسۆگەرکردوە، کە پێنجیان ژنن.
رۆژی ١٣ـی ئەم مانگە، لە وڵاتی سوید، هەڵبژاردنی گشتی بۆ دەستنیشانكردنی ئەندامانی پارلەمان، دەستەی بەڕێوەبردنی هەرێمەكان و ئەنجومەنی شارەوانییەكان بەڕێوەچو، بەپێی ئەنجامە بەراییەکانی هەڵبژاردنی پارلەمان، پێنج ژنی کورد بە دەنگی خۆیان کورسی پارلەمانیان مسۆگەرکردوە.
ئەو پێنج ژنە کوردە، بریتین لە؛ هەنا ئەمین، لاوین ڕێدار، سارا گویلە، تەلار ئەلکوردی، سەنتیا رەمەزان.
لە هەڵبژاردنە گشتیەکە رێژەی بەشداریی دەنگدەران گەیشتە ٨٠.٣%، بەرەی چەپ بە سەرۆکایەتی مەگدالینا ئەندەرسۆن توانی بە بەدەستهێنانی ١٧٦کورسی لە بەرامبەر ١٧٣ کورسی بۆ هاوپەیمانیی راستڕەوەکان، زۆرینەی پارلەمانی مسۆگەر بکات.
نوێترین
زۆرترین بینراوەکان