زاخۆ؛ ژنێک کوژرا و لەسەر روداوەکە سێ کەس دەستگیرکران
ھەواڵ
2026/09/14 , بینین : 180


* نەوژین

لە زاخۆ ژنێک بە دەستڕێژی گوللە کوژرا، پۆلیس دەڵێت: لەسەر روداوەکە سێ کەسمان دەستگیرکردوە و فەرمانی دەستگیرکردن بۆ دو کەسی دیکەش دەرچوە کە کەسوکاری ژنەکەن.

بەپێی راگەیەنراوی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی زاخۆ، درەنگانی شەوی رابردو، لە کۆمەڵگەی هیزاواـی سەر بە ناحیەی دەرکاری قەزای زاخۆ، ژنێکی تەمەن ٢٠ ساڵ بە ناوی (س. د. ع) لە ناو ماڵەکەی خۆیدا بە دەسترێژیی گوللە و بە چەکی جۆری کلاشینکۆف، کوژراوە.

پۆلیس ئاشکرایکرد: سێ تۆمەتبار کە کەسوکاری تاوانلێکراون، لەلایەن بنکەی پۆلیسی دەرکار و بەشی نەهێشتنی تاوانەوە دەستگیرکراون، هەروەها بڕیاری دەستبەسەرکردن بۆ دو تۆمەتباری دیکە دەرچوە.

دەشڵێت: روداوەکە وادەردەکەوێت لەسەر کێشەی کۆمەڵایەتی بوبێت، بەڵام وردەکاریی نەخستوەتەڕو. باس لەوەشدەکات "لێکۆڵینەوەکان بەردەوام دەبن و بە بڕیاری دادوەر دۆسیەی لێکۆڵینەوە بەپێی مادەی ٤٠٦ـی سزادان کراوەتەوە".

زۆرترین بینراوەکان