خانمانی هەولێر جامی کۆماری عێراقیان بۆ تۆپی پێی بچوککراوە بەدەستهێنا
رەنگاڵە
2026/08/02 , بینین : 59


* نەوژین

یانەی «ئافرەتانی هەولێر» بوە پاڵەوانی جامی کۆماری عێراق بۆ تۆپی پێی شەش یاریزانی (بچوککراوە)ـی خانمان، دوای ئەوەی لە یاری کۆتاییدا سەرکەوتنی بەسەر «ئافرەتانی سۆران» بەدەستهێنا.

دوێنێ شەممە (١ـی ئابی ٢٠٢٦)، لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، یاری کۆتایی پاڵەوانێتی تۆپی پێی بچوککراوەی خانمان لە نێوان هەردو یانەی «ئافرەتانی هەولێر» و «ئافرەتانی سۆران» بەڕێوەچو، یارییەکە لە بەرژەوەندی یانەی ئافرەتانی هەولێر بەکۆتاهات و توانیان نازناوی پاڵەوانێتییەکە بۆ خۆیان مسۆگەر بکەن.

پاڵەوانێتییەکە لەلایەن یەکێتی تۆپی پێی شەش یاریزانی خانمانی عێراق و بە هەماهەنگی لەگەڵ زانکۆی سۆران رێکخرابو، کە تێیدا هەشت یانەی جیاوازی عیراقی بەشداربون.

 

زۆرترین بینراوەکان