ئەمەل جەلال: پێویستە ژنان لەڕێگەی دیدگا و پلانەکانیانەوە خۆیان بسەلمێنن
ھەواڵ
2026/07/15 , بینین : 44


* نەوژین

ئەمەل جەلال، سەرۆکی پێشوی دەستەی گشتی گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان، دەڵێت: زیادبونی ژمارەی ژنان لە پۆستەکاندا هەنگاوێکی دڵخۆشکەرە بۆ چەسپاندنی مافە یاسایی و دەستورییەکان، بەڵام گرنگە کار لەسەر لێهاتویی و سەلماندنی تواناکانیش بکرێت.

ناوبراو، لەمیانی بڵاوکراوەیەکیدا لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک، نوسیویەتی: زیادبونی  ژنان لە پۆست و بەرپرسیارێتی هەمە جۆر جێگەی دەستخۆشیە، بەڵام ئەمە تەنیا لایەنێکی مافەکانە؛ پێویستە شانبەشانی کێبڕکێی ژمارەیی، ژنان لەڕێگەی دیدگا، بەرنامە و پلانی تۆکمەوە لە راپەڕاندنی ئەرکەکانیاندا خۆیان بسەلمێنن، هاوکات داوا دەکات کچان و ژنان لە بەرپرسیارێتییەکانیاندا هەمیشە سادە، بەهێز و دەسپاک بن.

ئەمەل جەلال، جەخت دەکاتەوە کە بەم بنەمایانە دەتوانرێت متمانەی پێدراو بپارێزرێت و جیاوازییەکان بەدیار بکەون. هەروەک رونی دەکاتەوە: ژنان بەشێکی سەرەکی و تەواوکەری بنیادنانی کوردستانێکی ئاوەدان و دور لە گەندەڵی و نادادین، لە کۆتاییشدا گەشبینی خۆی دەردەبڕێت کە کچان و ژنان لە ئاستی ئەو متمانە و بەرپرسیارێتییە گەورەیەدا دەبن.

زۆرترین بینراوەکان