لە سنوری سلێمانی و گەرمیان ١٨ ژن کاری شۆفێری تاکسی دەکەن
ھەواڵ
2026/07/14 , بینین : 53


* نەوژین 

بەپێی ئامارێکی سەندیکای شۆفێران کە دەست ماڵپەڕی (نەوژین) کەوتوە، لە سنوری پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی گەرمیان، ١٨ ژن وەک شۆفێری تەکسی کار دەکەن.

ئامارەکە رونی دەکاتەوە کە لە ناو شاری سلێمانی دا ١٧ ژنە شۆفێری تاکسی و لە گەرمیانیش یەک ژنە شۆفێری تاکسی هەیە کە لە سەندیکای شۆفێران تۆمارن.  

سەبارەت بە شێوازی کارکردنی ئەو ژنەشۆفێرانە، ئازاد ئەحمەد، سەرۆکی سەندیکای شۆفێران، دەڵێت: "ئەوان کەمتر دێنە سەر شەقامەکان بۆ گواستنەوەی سەرنشین بە شێوازی باو، بەڵکو زیاتر رویان لە کاری گەیاندن (دیلیڤەری) کردوە".

ئاماژەی بەوەش کرد کە ئەو ژنە شۆفێرانە لە رێگەی تەکسییەکانیانەوە، زیاتر خواردن و شیرینی دەگەیەننە دەستی کڕیاران و بەمەش توانیویانە دەرفەتی کاری جیاواز و گونجاوتر بۆ خۆیان بڕەخسینن.

زۆرترین بینراوەکان