* نەوژین
بەپێی داتاکانی فیدراسیۆنی نێودەوڵەتیی تۆپی پێ (FIFA) و کۆمەڵەی نێودەوڵەتیی رۆژنامەنوسانی وەرزشی (AIPS)، رێژەی فەرمیی ژنانی وێنەگر لەم مۆندیالەدا زۆر بەرزبوەتەوە و گەیشتوەتە ١٨٪.
ئەو دو دەزگایە رونیدەکەنەوە، لە کۆی ١,٥٠٠ بۆ ٢,٠٠٠ وێنەگری پرۆفیشناڵ کە لە سەرانسەری جیهانەوە مۆڵەتی فەرمییان پێدراوە، نزیکەی ٢٢٠ بۆ ٢٧٠ ژنە وێنەگر کار لەسەر دۆکیۆمێنتکردنی ١٠٤ یاریی خولەکە دەکەن لە سێ وڵاتی میواندار (ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا، مەکسیک و کەنەدا).
ئەم رێژەیە وەک بەرزترین ئاستی ئامادەیی ژنانی وێنەگر لە مێژوی مۆندیالدا تۆمار دەکرێت. لە خولەکانی رابردودا ئەم رێژەیە زۆر کەمتر بوە؛ بە شێوەیەک لە مۆندیالی ٢٠١٤ـی بەڕازیل و ٢٠١٨ـی روسیا، رێژەی ژنانی وێنەگر لە نێو یاریگاکاندا تەنها لە نێوان ٤٪ بۆ ٧٪ـدا بون، تەنانەت لە مۆندیالی ٢٠٢٢ـی قەتەریش لە ١٠٪ تێپەڕ نەبوە.
مۆندیالی ئەمساڵ کە لە ١١ـی حوزەیرانەوە دەستیپێکردوە و بڕیارە تاوەکو ١٩ـی ئەم مانگە بەردەوام بێت، ٢٣ـیەمین مۆندیالە و تێیدا بۆ یەکەمجار ژمارەی هەڵبژاردە بەشداربوەکان بۆ ٤٨ هەڵبژاردە بەرزکراوەتەوە و ژمارەی یارییەکانیش زیادیان کردوە.