چالاکێکی ژنان: میدیاکان فرەژنیان کردوەتە ئامراز بۆ زیادکردنی بینەر
ھەواڵ
2026/04/26 , بینین : 8


* نەوژین


چالاکێکی ژنان، لەسەر ئەو کەناڵانەی فرەژنی نمایش دەکەن دەڵێت: بەداخەوە زۆرینەی کەناڵەکان بابەتەکانی پەیوەست بە ژنان بۆ مەرامی بازرگانی و زیادکردنی لایک و فۆڵۆ بەکاردەهێنن، لە زۆربەی بەرنامەکاندا، هەست بە ئاراستەیەکی پیاوسالارانە و بەکەم سەیرکردنی رۆڵ و کەسایەتی ژن دەکەین.

بە بڕوای شەدە بەشیر، ئەمە تەنها ناهۆشیاری پەیامنێر و پێشکەشکارەکان نییە، بەڵکو پلانی تایبەتی هەندێک لەو کەناڵانەیە، دەڵێت: "هەندێک کەناڵ بە ئەنقەست بەدوای پیاوانی فرەژندا دەگەڕێن و دەیانەوێت بە گێڕانەوەی بەسەرهاتی گاڵتەجاڕانە لەسەر حسابی شکۆی ژن، بینەری زیاتر کۆ بکەنەوە، بەشێک لەو میدیایانە لە بنەڕەتدا باوەڕیان بە فرەژنییە و دەیانەوێت بە ناوی بەرنامەی کۆمەڵایەتییەوە، ئەم دیاردەیە لە کۆمەڵگەدا ئاسایی بکەنەوە”.

ئاماژە بەوەشدەکات: نەبونی راوێژکاری کۆمەڵناسی و یاسایی لەو کەناڵانە وایکردوە پرسێکی ئاڵۆزی وەک فرەژنی ببێتە بابەتی گاڵتە و گێڕانەوە؛ ئەوان کاتێک باس لە فرەژنی دەکەن، ئازاری دەرونی ژن و وێرانبونی خێزان نابینن، تەنها بەدوای ئەوەدان کە چۆن بەرنامەکەیان دەنگ بداتەوە.

هۆشداریش دەدات: "پێویستە میدیاکان بزانن فرەژنی کێشەیەکی جدییە نەک نمایشی سەر شاشە، دەبێت لە بری هاندانی ئەم دیاردەیە، زیان و لێکەوتە کۆمەڵایەتییەکانی بۆ هاوڵاتیان رون بکەنەوە”. 

زۆرترین بینراوەکان