'دایکی هونەری کەنداو' لە تەمەنی ٨٠ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد
2026/04/21 , بینین : 56


* نەوژین 

حەیات ئەلفەهد، خانمە ئەکتەر و بەرهەمهێنەری کوەیتی کە بە 'دایکی هونەری کەنداو'، ناسرابو، بەهۆی نەخۆشییەوە لە تەمەنی ٨٠ ساڵی دا کۆچی دوایی کرد.

ئەو لەڕێگەی دەیان بەرهەمی تەلەفزیۆنیی وەک؛ (خالتي قماشة)، (جرح الزمن)، و (ام هارون)، کە باسیان لە کێشە خێزانیەکان و  دابونەریتی کۆمەڵایەتی بەرامبەر بە ژنان دەکرد، دیدێکی نوێی بۆ کێشە کۆمەڵایەتییەکان هێنابوە ئاراوە.

 وەک نوسەر و بەرهەمهێنەر، بەشداری لە چەندین پڕۆژەی گرنگدا کرد بو کە ئاراستەی چیرۆکی درامایان لە "بەسەرهاتی سادە"ـوە گۆڕی بۆ "پەیامی کۆمەڵایەتی".

حەیات ئەلفەهد توانی بە بەردەوامی، لەنێوان رۆڵی کۆمیدی و تراژیدیدا هاوسەنگی دروست بکات، کە ئەمەش وایکرد ببێتە یەکێک لە کەمینە هونەرمەندانی عەرەب کە لە چەندین نەوەی جیاوازدا بەردەوامی بە ناوبانگی خۆی بدات.

زۆرترین بینراوەکان