ژنێک لە پۆستی سەرۆکی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێم دەستبەکاربو
ھەواڵ
2026/04/19 , بینین : 54


 * نەوژین

ئەمڕۆ یەکشەممە ١٩ـی نیسان، بە ئامادەبونی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار، ژوان سابیر وەک سەرۆکی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان بە وەکالەت دەستبەکاربو.

ژوان سابیر پێشتر لێپرسراوی نوسینگەی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بوە، ناوبراو شوێنی ئەمەل جەلال دەگرێتەوە، کە لە ساڵی ٢٠٢٠ـەوە ئەرکی سەرۆکایەتی دەستەی گەشتوگوزاری لە ئەستۆ بو و کۆتایی مانگی رابردو بەهۆی گەیشتن بە تەمەنی خانەنشینییەوە، پۆستەکەی جێهێشت.

دەستەی گەشتوگوزار ئەرکی داڕشتنی سیاسەتی گەشتیاری و سەرپەرشتیکردنی پڕۆژە گەشتیارییەکانی هەرێمی کوردستان لە ئەستۆ دەگرێت.

زۆرترین بینراوەکان