ئاکرێ: ژنێکی دوگیان لەلایەن هاوسەرەکەیەوە کوژرا
ھەواڵ
2026/03/09 , بینین : 131


* نەوژین

لە ئاکرێ پیاوێک ژنە دوگیانەکەی کوشت و لەدوای روداوەکەش پۆلیس دەستگیری کردوە.

روداوەکە رۆژی ٦ـی ئەم مانگە رویداوە، دوای دروستبونی دەمەقاڵێ لەنێوانیان پیاوەکە ژنەکەی خنکاندوە؛ ژنەکە بەناوی (م،ع)، تەمەنی ٢٢ ساڵ بوە و ماوەی کەمتر لە ساڵێک بوە هاوسەرگیریان کردوە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە روداوەکە بە نەوژینی راگەیاند: لەدوای ئەنجامدانی تاوانەکە لەلایەن پۆلیسی ئاکرێ ـەوە تۆمەتبار دەستگیرکراوە و دەست بە لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا کراوە.

 

زۆرترین بینراوەکان