وەزارەتی خوێندنی باڵا: دەمانەوێت ژنانی ئەکادیمی بڕیاردەر بن
ھەواڵ
2026/02/15 , بینین : 69


* نەوژین

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، بە هەنگاوێکی نوێوە ئاوڕ لە تواناکانی ژنان دەداتەوە؛ لەژێر ناونیشانی "دیداری کەزی بۆ خانمانی ئەکادیمی"، دیدارێکی تایبەتی لە شاری هەولێر بەڕێوەبرد، وتەبێژی وەزارەتەش دەڵێت: نامانەوێت ژنانی ئەکادیمی چیتر تەنها ژمارە بن.

لەم دیدارەدا کە بە بەشداری فراوانی خانمانی پسپۆڕ و ئەکادیمی ئەنجامدرا، سێ تەوەرە و رەهەندی گرنگی لە کەرتی خوێندن دا تاوتوێ کرد: چۆن خانمان لە لوتکەی هەرەمی دامەزراوە زانستییەکاندا بن؟، رۆڵی ژنان لە گۆڕینی بیرۆکەکان بۆ پڕۆژەی زیندو و بەهێزکردنی پێگەی خانمان لە بواری پەرەپێدانی زانستی.

ئایا " دیداری کەزی" دەبێتە نەریتێکی ساڵانە؟ 

عەباس ئەکرەم، وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا لە لێدوانێکی دا بۆ نەوژین باسیلەوەکرد: هێشتا بڕیاری کۆتایی نەدراوە کە ئەم دیدارە بکرێتە نەریتێکی ساڵانە یاخود تەنها ئەمساڵ بێت، لە ئێستادا تەواوی جەختمان لەسەر سەرکەوتنی ئامانجەکانی ئەم خولەیە.

وتەبێژی وەزارەت ئەوەشی خستەڕو: ئامانجی سەرەکی دیدارەکە تەنها کۆبونەوە نییە، بەڵکو دۆزینەوەی میکانیزمی کردەییە بۆ ئەوەی چیتر خانمانی ئەکادیمی تەنها وەک ژمارە نەبن، بەڵکو رۆڵێکی کارا و بەرچاویان لە بڕیارە ستراتیژییەکانی زانکۆ و دامەزراوە زانستییەکاندا هەبێت.

زۆرترین بینراوەکان