هەولێر؛ لە ٢٠٢٥ـدا نزیکەی ٧٠٠ خێزان لە رێگەی ئاشتەواییەوە لە جیابونەوە پارێزراون
ھەواڵ
2026/02/03 , بینین : 40


* نەوژین

لە ٢٠٢٥ـدا، ٦٨٨ حاڵەتی ئاشتەوایی خێزانی لە سنوری پارێزگای هەولێر تۆمارکراون، بەڕێوەبەری بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی پارێزگاکەش دەڵێت: بەردەوام دەبین لە پاراستنی شیرازەی خێزان.

عەقید سەفین تاهیر، بەڕێوەبەری بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان لە هەولێر، رایگەیاند: لە ماوەی ١١ مانگی ساڵی ٢٠٢٥ـدا، (٢٦٤٧) سکاڵای توندوتیژیی خێزانی لە سنوری پارێزگاکە تۆمارکراون.

سەبارەت بە هەوڵەکان بۆ رێگریکردن لە جیابونەوەی هاوسەران، بەڕێوەبەری بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی ئاشکرای کرد؛ لە هەمان ماوەدا (٦٨٨) حاڵەتی ئاشتەوایی خێزانی تۆمارکراون.

عەقید سەفین تاهیر ئاماژەی بەوەش کرد، کارکردن بۆ کەمکردنەوەی رێژەی جیابونەوە و پاراستنی شیرازەی خێزان لەڕێگەی هەماهەنگی لەگەڵ رێکخراوە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکانەوە بەردەوامی هەیە، بە ئامانجی چەسپاندنی ئاشتیی کۆمەڵایەتی لە سنورەکەدا.

 

زۆرترین بینراوەکان