رانیە؛ کچێک بە فیشەک کۆتایی بە ژیانی هات
ھەواڵ
2026/02/01 , بینین : 285


* نەوژین

کەمێک بەر لە ئێستا، تەرمی کچێکی گەنج کە تەمەنی لە نێوان (١٨ بۆ ٢٠) ساڵدا بوە، گەیەندراوەتە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رانیە، کەسوکارەکەی دەڵێن: “روداوەکە خۆکوژی بوە”.

سەرچاوەیەک لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رانیە بە (نەوژین)ـی راگەیاند: کچەکە شوێنەواری فیشەک بە سەرییەوە بوە و پێش گەیشتنی بە نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە.

بەپێی زانیارییەکانی سەرچاوەکە؛ کەسوکارەکەی لەکاتی گەیاندنی تەرمەکەدا بە نەخۆشخانەیان راگەیاندوە کە کچەکەیان "خۆی کوشتوە".

 

زۆرترین بینراوەکان