ئەمڕۆ  لە ناخی دڵمەوە هەژام و تاسام
2026/01/06 , بینین : 75


* کانی سالار

کچێکی جوان و سەنگین لە زانکۆ هاتە رێگام و چەن پارچە کاغەزێکی تایپ کراوی پێ بو

-وتی ببورە نەمزانی تۆ مامۆستای لێرە

-پێم وت کە زۆر ئاساییە و فەرمو بزانم ئەم کاغەزانە چین دابەشیان ئەکەیت، بەڵکو منیش سودمەندبم

لە کاغەزەکە نوسرابو کە ئامادەم بۆ تایپ کردنی سیمینار و توێژینەوە و راپۆرت

منیش دەست خۆشیم لێ کرد و وتم دانەمەزراویت؟

 - وتی دەرچوی بەشی٠٠٠٠٠٠٠٠٠ هەرچوار ساڵ یەکەم بوم لە کۆلێج

- پێم وت راستە ئێستا دامەزراندنی حکومی نیە، بەڵام ئەم پسپۆریەی تۆ زۆر گرنگە و لە ئێستایا ئۆفەری زۆر باش هەیە لە شوێنە ناحکومیەکان.

- بەداخێکەوە وتی: ماڵەوەمان رازی نیین لە بوارەکەی خۆم کاربکەم!
بە زۆری خۆم ئەم بەشەم تەواو کرد
چونکە خەونی مناڵیم بوو!

بڕوام پێ بکەن دڵم پڕبو

ئەوە مافی ژنان و ئافرەتانە 
کە زۆرجار گوێبیست ئەبم
ئیتر چیمان ئەوێت، یان چیتان ئەوێت دونیاتان خوارد!

وا چارەکە سەدەیەکی تریشمان بەڕێکرد، هێشتا خەونێکی سادەی هەڵبژاردنی پسپۆری و کار و پیشە، لە دەسەڵاتی خۆمان دا نیە!

هێشتا خەونەکانمان لە گۆڕ ئەنێن، تواناکانمان لە ناو ئەبەن

دڵنیام هەر ئەو خێزانە
ئامادەبون بە پارە کۆلێج بە کوڕەکەیان تەواو بکەن و هەوڵی بۆ بدەن تا  دوای حەزەکانی بکەوێت.

کچەکان زۆر بە توانان، تکایە ڕێگر مەبن

هەر ئەوەش فۆبیای ئەقڵیەتی پیاو سالاری ـیە
کە کچ و ژنەکان دەسەڵات و فرسەتیان هەبێ
توانا و خۆڕاگری و  داهێنانەکانیان هیچ سنورێک ناناسێت.

زۆرترین بینراوەکان