* نەوژین
بەرپرسێکی پۆلیسی عێراقی جەخت لەوەدەکاتەوە مادە هۆشبەر و کحولییەکان لە هۆکارەکانی زیادبونی توندوتیژیی خێزانی و بەتایبەتی ژنانن.
عەقید موئەیەد هادی، وتەبێژی پۆلیسی کۆمەڵگەیی عێراق، بە ئاژانسی هەواڵی فەرمی عێراقی راگەیاندوە: لە ماوەی ئەمساڵدا ١٠٥٥ حاڵەتی توندوتیژی دژی ژنان تۆمار کراوە.
جەختی لەوەشکردەوە کە بەکارهێنانی مادە هۆشبەرەکان یەکێکە لە دیارترین و سەرەکیترین ئەو هۆکارانەی کە بونەتە هۆی بەرزبونەوەی ئاستی توندوتیژیی خێزانی و توندوتیژی دژی دژی ژنان بەتایبەتی.
ناوبراو ئاماژەی بەوەشدا، جگە لە هۆکارە داراییەکان و کەمی داهاتی مانگانە، خواردنەوەی مادە کحولییەکانیش، بەشێوەیەکی بەرچاو بەشدارن لە خوڵقاندنی کێشە و لێکترازانی خێزانیی و توندوتیژیی دژی ژنان.
بەپێی ئامارە فەرمییەکان، لەماوەی سێ ساڵی رابردودا لەعێراق، ٤٣ هەزار بازرگان و بەکارهێنەری مادەی هۆشبەر دەستگیرکراون، کە ئەمەش ئاماژەیە بۆ زیادبونی مەترسیداریی ئەو مادەیە لە ناوچەکە.