هەڵکشانێکی مەترسیدار؛ ٢٦٪ـی ژنانی چاکسازیی سلێمانی لەسەر دۆسیەی 'ماددەی هۆشبەر' دەستگیرکراون
ھەواڵ
2025/12/10 , بینین : 55


* نەوژین

بەپێی نوێترین ئاماری فەرمیی، تاوانەکانی پەیوەست بە "ماددە هۆشبەرەکان" پشکی شێریان لەنێو دۆسیەی سزادراوان و راگیراوانی چاکسازیی ژنانی سلێمانی بەرکەوتوە، ئامارەکان دەریدەخەن کە لە شەش ساڵی رابردودا، زیاتر لە ٢٦٪ـی کۆی گشتی ئەو ژنانەی روبەڕوی یاسا بونەتەوە، هۆکارەکەی ماددەی هۆشبەر بوە.

بەپێی ئامارێکی تایبەت کە لە بەڕێوەبەرایەتی چاکسازیی ژنان و مناڵانی سلێمانییەوە دەست (نەوژین) کەوتوە، لە ماوەی نێوان ساڵانی (٢٠٢٠ بۆ ٢٠٢٥)، کۆی گشتی ئەو ژن و کچانەی لەسەر تاوانی جۆراوجۆر هێنراونەتە چاکسازییەکە، ژمارەیان (٦١٠) کەس بوە.

لەو ژمارەیە، (١٦٢) ژن و کچ تەنها لەسەر دۆسیەی ماددەی هۆشبەر دەستگیرکراون، کە دەکاتە رێژەی ٢٦.٥٪ـی کۆی گشتی سزادراوان.

جیاکردنەوەی تاوانەکان؛ بەکارهێنان بەرامبەر بە بازرگانیکردن

شیکاریی داتاکان دەریدەخەن کە دۆسیەکان بەسەر دو جۆردا دابەشبون (بەکارهێنان و بازرگانیکردن)، ژمارەکان بەم جۆرەن: ٨٦ ژن و کچ لەسەر تاوانی "بەکارهێنان و مامەڵەپێکردن" سزادراون یان راگیراون، هەروەک ٧٦ ژن و کچیش لەسەر تاوانی "بازرگانیکردن" بە ماددەی هۆشبەر دەستگیرکراون.

ئەم ئامارە ئەوە دەردەخات کە ژمارەی بازرگانان نزیکبوەتەوە لە ژمارەی بەکارهێنەران، کە ئەمەش ئاماژەیەکی مەترسیدارە بۆ گۆڕانی جۆری تاوانەکە لەنێو ژناندا.

خشتەی ئاماری بەکارهێنان و بازرگانی (٢٠٢٠-٢٠٢٥):

خوێندنەوەی ورد بۆ داتاکانی شەش ساڵی رابردو، دەردەکەوێت کە ساڵی ٢٠٢٤ ساڵێکی مەترسیدار بوە بۆ تێوەگلانی ژنان لە بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکانەوە، بەجۆرێک ٤٢٪ـی کۆی حاڵەتەکانی بازرگانیکردنی ئەم شەش ساڵە، تەنها لە ساڵی ٢٠٢٤دا تۆمارکراون، هەروەها ساڵی ٢٠٢٣ بەرزترین رێژەی بەکارهێنانی تێدا تۆمارکراوە کە (٢٧٪ـی کۆی حاڵەتەکان) بوە.

 

زۆرترین بینراوەکان