* نەوژین
ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی شارەوانی شاری بێڵڤیو لە ویلایەتی واشنتنی ئەمریکا راگەیەندرا و کچێکی کورد توانی ببێتە ئەندامی ئەنجومەنی شارەکە.
نارین بڕیار، کە کچێکی کوردە، توانی بەبەدەستهێنانی ٥١%ـی دەنگەکان، بەسەر رکابەرەکەیدا سەربکەوێت و کورسییەک لە حەوت کورسییەکەی ئەنجومەنی شاری بێڵڤیو سەر بە ویلایەتی واشنتن بەدەستبهێنێت.
بێڵڤیو، سێیەم گەورەترین شارەوانی ناوچەی سیاتڵە لە ویلایەتی واشنتن، بەپێی سەرژمێری ساڵی ٢٠٢٠، ژمارەی دانیشتوانی زیاتر لە ١٥١ هەزار و ٨٠٠ کەس بوە.
نارین بڕیار، لە ویلایەتی تەکساسی ئەمریکا لە دایک و باوکێکی کوردی هەڵەبجەیی و سلێمانی لەدایکبوە، خوێندنی باڵای لە زانکۆی بۆستن تەواو کردوە.
نوێترین
زۆرترین بینراوەکان