
* نەوژین
لە سلێمانی تەرمی ژنێک بە خنکاوی لەنێو ماڵەکەی دۆزرایەوە؛ پۆلیسی شارەکە دەڵێت: بە پشت بەستن بە نامەیەک کە بۆ کچەی ناردوە، پێمانوایە روداوەکە خۆکوژی بوە.
کەمێک بەر لە ئێستا تەرمی ژنێکی تەمەن ٤٠ ساڵ لەنێو ماڵەکەی لە گەڕەکی مامە یارە لە شاری سلێمانی دۆزرایەوە، لەبارەیەوە سەرکەوت ئەحمەد، وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی بە نەوژینی راگەیاند: ژنەکە پێش خنکانی نامەیەکی دەنگی بۆ کچەکەی ناردوە و تێیدا داوای گەردن ئازادی کردوە، بە پشت بەستن بەو نامەیە و لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان واپێدەچێت روداوەکە خۆکوژی بوبێت.
وتیشی: بەڵام هێشتا ناتوانین لە روداوەکە دڵنیابین، دوای چەند کاتژمێرێکی دیکە بەرچاومان بەتەواوەتی روندەبێتەوە، جارێ خەریکی ئەنجامدانی لێکۆڵینەوەی سەرەتایین، هەروەک پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ روداوەکە دەکەینەوە.
نوێترین
زۆرترین بینراوەکان