لە خانەقین فیستیڤاڵێک ئەنجامدەدرێت؛ ٧٠%ـی کەپرەکانی ژنانی خاوەنکاری تێدان
ھەواڵ
2025/09/01 , بینین : 89


* نەوژین

لە خانەقین بۆ ماوەی نۆ رۆژ فیستیڤاڵی بازاڕکردن ئەنجامدەدرێت و بە وتەی یەکێک لە سەرپەشتیارانی فیستیڤاڵەکە: ژنانی خاوەنکار پشکی شێریان تێدا هەیە.

وا بڕیارە بۆ ماوەی نۆ رۆژ لە رۆژانی (٤ بۆ ١٢ـی ئەم مانگە) لە خانەقین فیستیڤاڵی بازاڕکردن ئەنجامبدرێت، لەوبارەیەوە ئەفراح ئیبراهیم، ئەندامی لیژنەی باڵای سەرپەرشتیاری فیستیڤاڵەکە، بە نەوژینی راگەیاند: تاوەکو ئێستا ٦٠ کەپر ئامادەکراوە و ٧٠%ـی کەپرەکان لەلایەن ژنانەوە گیراون.

زیاتر وتی: بەشداربوان زیاتر بە بەرهەمی خۆماڵی، خواردن و کاری دەستی بەشدارن.

فیستیڤالەکە ئێواران کاتژمێر ٦ـی ئێوارە دەستپێدەکات و لە پارکی کەڵات بەڕێوەدەچێت، بە وتەی هاوار وەهاب، یەکێکی دیکە لە سەرپەرشتیارەکان، خاوەنکاران لە سەرجەم شارەکانی کوردستان، بەشێکی شارەکانی خواروی عێراق و هەندێک شاری ئێرانەوە بەشداری دەکەن.

خانەقین لە رۆژهەڵاتی عێراق ـەوەیە، دەکەوێتە سەر روباری ئەڵوەن و نزیک لە سنوری ئێران ـە، بەهۆی بونی چەندین کەمینەی نەتەوەیی و ئایینی وەک کورد، عەرەب و تورکمان، ناسراوە بە فرەکلتوری و پێکەوەژیانی، بەپێی خەمڵاندنەکان ژمارەی دانیشتوانی بە نزیکەیی دەگاتە ١٩٠ هەزار کەس.

زۆرترین بینراوەکان