کچە فێرخوازێکی زانکۆی کۆیە، هەڵەیەکی زانستی لە کتێبێکی پزیشکی دەدۆزێتەوە
رەنگاڵە
2026/10/06 , بینین : 40


* نەوژین

ئاڵا جەواد، فێرخوازی قۆناغی شەشەمی فاکەڵتی پزیشکی گشتی زانکۆی کۆیە، هەڵەیەکی دەربارەی ئاڵۆزیەکی پێدانی دەرمان بۆ چارەسەرکردنی ژەهراویبون بە مادە مێروکوژەکان، لە کۆتا چاپی کتێبی ‏(Davidson's principles and practice of medicine 25th edition )، دۆزیوەتەوە.

کتێبەکە کتێبێکی دیار و سەرچاوەیەکی پشت پێ بەستراوی بواری پسپۆڕی هەناوییە و لەزۆر وڵات و لە هەرێمی کوردستانیش پڕۆگرامی سەرەکی خوێندنی پزیشکی گشتی و پسپۆڕی هەناوییە.

لەبارەیەوە، زانکۆی کۆیە دەڵێت: دوای ئاگادارکردنەوەی نوسەرانی کتێبەکە، پێیان راگەیاندوین کە پێویستی بە گۆرانکارییە و لە چاپی داهاتو، چاکی دەکەن.

ئەم کچە فێرخوازە، دوەم جارە هەڵە لەم کتێبەکەدا دەدۆزێتەوە، جاری پێشوش هەڵەیەکی تێدا دۆزیەوە و بۆی راستکردنەوە.

زۆرترین بینراوەکان