ژنێکی کورد بۆ چوارەمجار بوە ئەندامی پارلەمانی سوید؛ چاوەڕوان دەکرێت پۆستی وەزیر وەربگرێت
ھەواڵ
2026/09/24 , بینین : 70


* نەوژین

لە هەڵبژاردنەکانی سوید دا، ژنێکی کوردی تەمەن ٣٧ ساڵ، بەناوی لاوێن رێدار توانی بۆ جاری چوارەم متمانەی دەنگدەران بەدەستبهێنێت و کورسییەک لە پارلەمانی سوید مسۆگەر بکات، بەپێی زانیارییەکانی میدیاکانی سویدش، چاوەڕوانکراوە پۆستی وەزیری پێ بسپێردرێت .

لاوێن کە بە رەچەڵەک کەرکوکیە و لە سوید لەدایکبوە، ئێستا یەکێکە لە سەرکردە دیارەکان و ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری پارتی سۆسیال دیموکراتەکانە، ساڵی ٢٠١٤ لە تەمەنی ٢٤ ساڵیدا بۆ یەکەمجار بو بە پارلەمانتار.

چاوەڕوان دەکرێت لە کابینەی نوێی حکومەت دا، کە لەلایەن سۆسیال دیموکراتەکان بە سەرۆکایەتی ماگدەلێنا ئاندەرسۆن پێکدەهێنرێت، پۆستی وەزیر بە لاوێن بدرێت، ئەمەش بەپێی زانیارییە هەواڵیەکانی راگەیاندنی سوید؛ لە ئەگەری بونی بە وەزیر، لاوێن، دەبێتە یەکەم ژنی کورد کە پۆستی وەزیر لە حکومەتی سویددا وەربگرێت.

 

زۆرترین بینراوەکان