ژنێک لەهەولێر لەلایەن هاوسەرەکەیەوە کوژرا و تۆمەتبارەکە دەستگیرکرا
ھەواڵ
2026/09/24 , بینین : 38

 

* نەوژین

نیوەڕۆی ئەمڕۆ ژنێک لە یەکێک لە گوندەکانی سەر بە ناحیەی کەسنەزانی هەولێر، لەلایەن هاوسەرەکەیەوە بە چەقۆ کوژرا، هێزەکانی پۆلیسیش توانییان تۆمەتباری روداوەکە دەستگیر بکەن.

بەپێی راگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، کاتژمێر 1:30ـی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە، ئاگادارکراونەتەوە لە ڕووداوێکی کوشتن لە گوندی (پیرەش)ـی سەر بە سنوری بنکەی پۆلیسی کەسنەزان.

پۆلیسی هەولێر ئاماژەی بەوەشکردوە، دەستبەجێ مەفرەزەکانیان گەیشتونەتە شوێنی روداوەکە و دەرکەوتوە ژنێک بە ناوی لەلایەن هاوسەرەکەیەوە بە چەقۆ کوژراوە.

لە بەشێکی دیکەی راگەیەندراوەکەدا هاتوە: دوای ئەنجامدانی تاوانەکە، تۆمەتبار لەلایەن مەفرەزەی بنکەی پۆلیسی کەسنەزان و بە هاوکاریی پۆلیسی فریاکەوتن دەستگیرکراوە و لە ئێستاشدا لێکۆڵینەوە لە روداوەکە بەردەوامە.

زۆرترین بینراوەکان