سلێمانی؛ لە شەش مانگدا ٩٥٠ ژن پەیوەندیان بە هێڵی گەرمی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژیەوە کردوە
ھەواڵ
2026/09/22 , بینین : 35


* نەوژین

لە شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵدا، ١٦٠٠ کەس پەیوەندیان بە هێڵی گەرمی ١١٩ـی بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی دژ بە  ژنان و خێزانی سلێمانییەوە کردوە، لەو ژمارەیە؛ ٩٥٠ـیان ژن بون و ٦٥٠ـیان پیاو بون.

راز فریا، لێپرسراوی راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیەکە، لەبارەی ژمارەی پەیوەندیەکانەوە بە نەوژینی راگەیاند: ئەوانەی پەیوەندیان کردوە ناتوانین بڵێین سەرجەمیان روبەڕوی توندوتیژی بونەوەتەوە، چونکە هەندێکیان تەنها بۆ راوێژ یان بۆ بابەتی جیاوازتر پەیوەندی دەکەن.

هێڵی گەرمی ١١٩ چیە؟

هێڵی ١١٩، هێڵێکی گەرمی فەرمییە کە لە ساڵی ٢٠١٨ لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی دژی ژنان و خێزان (سەر بە وەزارەتی ناوخۆ)ـەوە دامەزراوە، ئەم هێڵە وەک میکانیزمێکی نیشتمانیی بێبەرامبەر، بۆ بەدەنگەوەچونی خێرای قوربانیان و وەرگرتنی سکاڵا لە هەرێمی کوردستان کار دەکات؛ هێڵەکە بۆماوەی ٢٤ کاتژمێر و حەوت رۆژی هەفتە کارایە.

زۆرترین بینراوەکان