کەلار؛ ژنێک بە فیشەک گیانی لەدەستدا
ھەواڵ
2026/09/09 , بینین : 48


* نەوژین

لە کەلار ژنێک بەهۆی بەرکەوتنی فیشەکەوە گیانی لەدەستدا، پۆلیس دەڵێت: "بە وتەی کەسوکاری، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە، هێزە ئەمنییەکانیش بۆ زانینی هۆکار و چۆنێتی روداوەکە دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردوە".

بەپێی راگەیەندراوی پۆلیسی گەرمیان، بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە، تەرمی ژنێک بە ناوی (ب. م. خ)، لەدایکبوی ١٩٧٠، بەهۆی بەرکەوتنی فیشەکەوە بردراوەتە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار لە کەلار، کە بەهۆیەوە گیانی لەدەستابو.

لەبارەی وردەکاری روداوەکە، عەقیدی پۆلیس؛ سۆران محەمەد، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان، رایگەیاند: بە وتەی کەسوکارەکەی، "ناوبراو کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە".

وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان ئاماژەی بەوەش کرد، لە ئێستادا پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ روداوەکە کراوەتەوە و هێزە ئەمنییەکان بۆ ئاشکراکردنی هۆکار و چۆنێتی روداوەکە دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردوە.

زۆرترین بینراوەکان