* نه‌وژین
له راهێنانێكدا كه نه‌وژین پێی هه‌ستا بو، ژماره‌یه‌ك چالاكوانى گه‌رمیان ئاشناكران به‌وه‌ى له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا چۆن چالاكی و هه‌ڵمه‌ت و كاره‌كانیان بڵاوبكه‌نه‌وه.
راهێنانه‌كه كه به پاڵپشتی رێكخراوى هاوكاریی ئه‌ڵمانی ئه‌نجامدرابو، بۆ ماوه‌ى 2 رۆژ (28 و 29ـى ئابی 2026) له ناوه‌ندی كولتوریی ئاران له‌كه‌لار به‌ڕێوه‌چو و تیایدا 20 چالاكوان له گروپ و رێكخراوه جیاوازه‌كان به‌شدارییان كرد.
له راهێنانه‌كه‌دا به‌شداران به‌شێوه‌یه‌كى كرداریی ئاشناكران به بنه‌ماكانى بڵاوكردنه‌وه‌ى تێكست و نوسینی سۆسیال میدیا بۆ هه‌ڵمه‌ت و چالاكییه‌كانیان، له‌گه‌ڵ ئاشنابون به بنه‌ماكانى وێنه‌گرتنى فۆتۆ و ڤیدیۆیی بۆ چالاكیه‌كانیان و شێوازی دروستى بڵاوكردنه‌وه‌یان.
راهێنانهكهش له‌لایه‌ن هه‌ریه‌كه له ئازاد عوسمان و كۆسره‌ت بورهانه‌وه پێشكه‌شكرا.
ئه‌م راهێنانه له‌چوارچێوه‌ى پرۆژه‌یه‌كى نه‌وژین دێت به پاڵپشتی رێكخراوى هاوكاری ئه‌ڵمانى، كه خۆی له چه‌ند چالاكییه‌كى جۆراوجۆردا ده‌بینێته‌وه له بوارى رۆژنامه‌وانى و ژنان و كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نى دا.