* نەوژین
لەسەر دۆسییەی خۆسوتاندنی ژنێک لە سلێمانی، هاوسەرەکەی دەستبەسەر دەکرێت و دواتر ئازاد دەکرێت.
بەرەبەیانی رۆژی ١٤ـی ئابی ٢٠٢٦، ژنێک بەناوی جوان تاهیر شەریف، بەهۆی زۆری رێژەی سوتاوی لە شاری سلێمانی گیانی لەدەستدا.
بەپێی زانیارییەکان، ژنەکە کە خاوەنی هاوسەر و مناڵە، لەماڵی خوشکەکەیدا رۆژی پێشتر خۆی سوتاندبو.
لەبارەی وردەکاریی روداوەکەوە، سەرچاوەیەکی ئاگادار بە نەوژینی راگەیاند: لەسەر روداوەکە دادوەر وەکو رێکاری یاسایی هاوسەرەکەی کە بەڕێوبەری گشتییە لە وەزارەتی خوێندنی باڵا، دەستگیر کردوە؛ بەڵام دوێنێ ئازادی کردوە.
وتیشی: کەسوکاری ژنەکە سکاڵایان لەسەر هاوسەرەکەی نەبوە.
نوێترین
ئەزمونی من
زۆرترین بینراوەکان