لەهەر ٧ خولەکێکدا حاڵەتێکی جیابونەوە لەعێراق تۆمار دەکرێت
ھەواڵ
2026/08/18 , بینین : 57


* نەوژین

ئامارە فەرمییەکانی ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق بۆ مانگی تەموزی ٢٠٢٦ ئاشکرای دەکەن، کە لە رۆژێکدا بە تێکڕا زیاتر لە ٧٩٠ پرۆسەی پێکهێنانی خێزان یان هەڵوەشاندنەوەی ئەنجامدراون.

بەپێی داتاکانی دادگا، لە ماوەی ئەو مانگەدا ١٨,٣٥١ گرێبەستی هاوسەرگیریی بە فەرمی بەستراون، لە بەرامبەردا ٦,٣٥٢ حاڵەتی تەڵاق و جیابونەوە تۆمارکراون.

شیکاریی ژمارەکان نیشان دەدات، لە هەر کاتژمێرێکدا نزیکەی ٢٥ گرێبەستی هاوسەرگیریی ئەنجامدراون (واتە پرۆسەیەک لە هەر ٢ خولەک و چارەکێکدا)، لە کاتێکدا لە هەر کاتژمێرێکدا زیاتر لە ٨ حاڵەتی تەڵاق تۆمارکراون (واتە جیابونەوەیەک لە هەر ٧ خولەکێکدا).

لەسەر ئاستی پارێزگاکان، نەینەوا بە تۆمارکردنی ٣,٤١٢ گرێبەست، بەرزترین رێژەی هاوسەرگیریی لەسەر ئاستی عێراق تۆمارکردوە. لەبەرامبەردا، پارێزگای بەغدا (بە هەردو بەری کەرخ و رەسافە) زۆرترین رێژەی جیابونەوەی بەخۆیەوە بینیوە؛ بەجۆرێک تەنها لە دادگای رەسافە ١,٤٠٧ حاڵەتی تەڵاق تۆمارکراوە، کە بە بەرزترین ئاست لە سەرانسەری وڵاتدا ئەژمار دەکرێت.

لە بەرامبەردا، پارێزگای "القادسية" کەمترین رێژەی هاوسەرگیریی بە ٢٨٨ گرێبەست تۆمارکردوە، پارێزگای "واست"ـیش بە ١٠٢ حاڵەت، کەمترین رێژەی تەڵاقی لەو مانگەدا هەبوە.

زۆرترین بینراوەکان