کچان پلەکانی یەکەمی پۆلی ١٢ـی زانستی و وێژەییان بەدەستهێنا
ھەواڵ
2026/07/09 , بینین : 39


* نەوژین

ئەمڕۆ وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەنجامەکانی تاقیکردنەوە گشتییەکانی قۆناغی ١٢ـی ئامادەیی بۆ ئەمساڵ راگەیاند. بەپێی ئەنجامەکان، کچان توانیویانە پلەکانی یەکەم لەسەر ئاستی هەرێم لە هەردو بەشی زانستی و وێژەیی مسۆگەر بکەن.

لە بەشی زانستی، قوتابی (سۆز عەلی) نیشتەجێی هەولێر، پلەی یەکەمی لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان بەدەستهێناوە بە کۆنمرەی (٧٠٠).

هاوکات لە بەشی وێژەیی، قوتابی (دونیا سەلام) نیشتەجێی کفری، پلەی یەکەمی لەسەر ئاستی هەرێم تۆمارکردوە بە کۆنمرەی (٦٨٤).

ئەمەو لە پلەکانی دوەم و سێیەمیش دا لە هەردو بەشی زانستی و وێژەیی، چەندین کچە خوێندکار هەن.

زۆرترین بینراوەکان