* نەوژین
لە قەزای بنەسڵاوەی سەر بە پارێزگای هەولێر، ژنێک لەلایەن کوڕەکەیەوە کوژرا، پۆلیس دەڵێت: بکوژمان دەستگیرکردوە.
روداوەکە کاتژمێر ٤ـی ئێوارەی ئەمڕۆ رویداوە، لەبارەیەوە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، راگەیەندراوێکی بڵاوکردوەتەوە و دەڵێت: بەپێی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان بۆمان دەرکەوت ژنەکە بەناوی (ن، ن، ڕ) لەلایەن کوڕەکەی خۆیەوە کوژراوە، هەروەک دوای گەیشتنمان بە شوێنی روداوەکە راستەوخۆ تۆمەتبارەکەمان دەستگیرکرد.
پۆلیس ئاماژەی بەوەش کردوە کە لە ئێستادا پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ روداوەکە رێکخراوە بەمەبەستی تەواوکردنی رێکارە یاساییەکان.
نوێترین
رەنگاڵە
دیدار
زۆرترین بینراوەکان