ئەحلام موستەغانمی هاوخەمی خۆی بۆ قوربانیانی لافاوەکەی هەرێم دەردەبڕێت
2025/12/11 , بینین : 26


* نەوژین


خانمە رۆماننوسی بەناوبانگی عەرەبی (ئەحلام موستەغانمی)، لە پۆستێکدا هاوخەمی قوڵی خۆی بۆ لافاوەکەی چەند رۆژی رابردوی هەرێمی کوردستان دەربڕی.

موستەغانمی لە پەڕەی خۆی لە فەیسبوک نوسیویەتی: لە کاتێکدا خۆم بۆ خەوتن ئامادە دەکرد، ئەم هەواڵە بەئازارەی زیانەکانی لافاوەکەی هەرێمم بینی.

لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا، ئەو خانمە نوسەرە ئاشکرای کردوە کە بڕیار بوە کۆتایی مانگی رابردو سەردانی شاری سلێمانی بکات و خەڵاتێکی زێڕین وەربگرێت، بەڵام سەردانەکە بەهۆی دۆخێکی کتوپڕەوە دواخراوە.

موستەغانمی، کە خەڵکی جەزائیرە، یەکێکە لە ژنە رۆماننوسە ناسراوەکانی جیهانی عەرەبی و دۆستی کورد و دۆزەکەیەتی.

زۆرترین بینراوەکان