زیاد لە دو هەزار ژنی هەرێم فەریزەی حەج ئەنجامدەدەن
ھەواڵ
2025/05/20 , بینین : 225


* نەوژین

بۆ ئەمساڵ زیاد لە دو هەزار ژن لە هەرێمی کوردستانەوە بۆ مەبەستی ئەنجامدانی فەریزەی حەج دەچنە وڵاتی سعودیە.

کاروان ستونی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان بە نەوژینی راگەیاند: بۆ ئەمساڵ ٥١٢٦ کەس لە هەرێمی کوردستانەوە بە مەبەستی ئەنجامدانی فەریزەی حەج سەردانی وڵاتی سعودیە دەکەن، لەو ژمارەیە (٢٣٠٤)ـیان ژن و (٢٨٢٢)ـیان پیاون.

ئاشکرایشیکرد: لەکۆی گشتی ٥١٢٦ کەسەکە، ١٦٣٦ـیان بەڕێگەی وشکانی سەفەر دەکەن بۆ ئەنجامدانی فەریزەکە.

بە گشتی تەمەنی حاجیانی هەرێم بۆ ئەمساڵ لەنێوان (٢٠ بۆ سەرو ٧٠) ساڵە، هەروەک رێژەی ٧%ـی حاجیان تەمەنیان سەرو ٧٠ ساڵ دەبێت.

زۆرترین بینراوەکان