* نەوژین
کچێکی تەمەن ١٦ ساڵی دانیشتوی شاری سلێمانی بە دەمانچەی باوکی کۆتایی بە ژیانی هات، پۆلیسیش دەڵێت: دەستمان بەلێکۆڵینەوە لە روداوەکە کردوە.
روداوەکە ئێوارەی دوێنێ شەممە (٤ـی کانونی دوەم) لە گەڕەکی چراخان لەشاری سلێمانی رویداوە، لەبارەیەوە سەرکەوت ئەحمەد وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی، بە نەوژینی راگەیاند: کچەکە بە دەمانچەکەی باوکی کۆتایی بە ژیانی هاتوە، لە لێکۆڵینەوەداین، هێشتا نازانیین روداوەکە خۆکوژی بوە یان بە هەڵە چەکەکەی بەکارهێناوە و فیشەکی لەدەست دەرچوە.
زیاتر وتی: بۆ بەدواداچونی زیاتر چاوەڕێ دەکەین، لەدوای تەواوبونی پرسەکەی وتە لە کەسوکاری وەردەگرین. هەروەک تاوەکو ئێستا لەسەر روداوەکە هیچ کەسمان دەستگیرنەکردوە.
کچەکە پیشەی فێرخواز بوە لە پۆلی ١٠ـیەمی ئامادەیی.
نوێترین
بیروڕا
زۆرترین بینراوەکان