
* نەوژین
لە کەلار ژنێکی تەمەن ۲۲ ساڵ بەخنکان گیانی لەدەستدا سەرچاوەیەکیش دەڵێت گوماندەکرێت خۆی هەڵواسیبێت.
سەرچاوەیەک لە پۆلیسی گەرمیان بە نەوژینی راگەیاند: ژنەکە دانیشتوی ناحیەی رزگاری سەر بەقەزای کەلارە و لەدایکبوی ۲۰۰۱ـە و لە هاوسەرەکەی جیابوەتەوە و مناڵێکی هەیە.
بەوتەی سەرچاوەکە، روداوەکە ئێوارەی ئەمڕۆ بوە، گومان دەکرێت خۆی بەپەت هەڵواسیبێت.
نەوژین بۆ زانیاری زیاتر پەیوەندی بە وتەبێژی پۆلیسی گەرمیانەوە کرد، بەڵام پەیوەندیەکەی بێوەڵام بو.
نوێترین
ھەواڵ
زۆرترین بینراوەکان