
* نەوژین
تیپی تۆپی بالەی کچانی یانەی سلێمانی نازناوی خولی لاوانی یانەکانی عێراقیان بەدەستهێنا.
ئێوارەی ئەمڕۆ یاریی کۆتایی خولی بالەی یانەکانی عێراق لەنێوان هەردو یانەی (سلێمانی و دەربەندیخان)، بەڕێوەچو و تێیدا کچانی سلێمانی توانیان بە ئەنجامی (٣ گێم بەرامبەر بە گێمێک) یاریەکە ببەنەوە و ببنە پاڵەوان
پاڵەوانیەتیەکە بە بەشداری ١٠ یانەی عێراقی لە شاری سلێمانی بەڕێوەچو.
کچانی تیپی لاوانی بالەی یانەی وەرزشی سلێمانی، لە کۆی حەوت یاری پاڵەوانیەتیەکە هەر حەوت یارییەکەیان بردەوە.
نوێترین
ھەواڵ
زۆرترین بینراوەکان